سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌یان هه‌زار پرسیار له ده‌ره‌وه و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێم گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان به په‌رۆشن ئاشنای پلانی حكومه‌ت بن، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م دوای پۆڵینكردنیان وه‌ڵامی زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و پرسیارانه بده‌مه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
سوپاسی زۆرم بۆ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به رێگای سۆشیال میدیا پرسیاری جۆراوجۆریان ئاراسته‌ی ئێمه كردووه. به ده‌یان هه‌زار پرسیارم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێگه‌یشتووه. خۆزگه‌م ده‌خواست بتوانم یه‌ك به یه‌ك وه‌ڵامی گشت خۆشه‌ویستان بده‌مه‌وه، به‌ڵام رێژه‌ی پرسیاره‌كان له‌ڕاده‌به‌ده‌رن و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی په‌رۆشیی هاووڵاتیانمانه بۆ زانینی پلان و به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت. خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی هاووڵاتیانمان پرسیاره‌كانیان له‌باره‌ی چه‌ند پرس و بابه‌تێكی دیاریكراوه، بۆیه له‌دوای پۆڵێنكردنیان به جۆرێك وه‌ڵامه‌كانم رێك ده‌خه‌مه‌وه، كه بتوانم وه‌ڵامی زۆرینه‌ی پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
H.B
