هاووڵاتییه‌ك چیرۆكی تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا ده‌گێڕێته‌وه
له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كات
K24- چۆمان:
هاوڵاتیه‌كی قه‌زای چۆمان دوای 11 رۆژ چاودێریكردنی ته‌ندروستی و چاكبوونه‌وه‌ی له كۆرۆنا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو خیزانه‌كه‌ی، باسی ئازاره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كات و له‌ڕیگه‌ی كوردستان 24ـیشه‌وه رێنوینی هاوولاتیان ده‌كات بۆ خۆپاریزی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چۆمانیش دۆخی ناوچه‌كه به‌مه‌ترسیدار ده‌زانێت.
مجید ره‌سوڵ ئه‌و هاووڵاتییه‌یه كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو ماڵ و خانه‌واده‌كه‌ی بزه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر لێوی منداڵه‌كانی، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كانی خۆی به‌هۆی مانه‌وه‌ی دایك و هاوژین و دوو له خوشكه‌كانی كه تائێستاش وه‌ك هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌هه‌ولێر له‌ژێرچاره‌سه‌ركردندان، نه‌ڕواونه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت: كه له‌دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدا بووه، ئازاره‌كانی ئه‌وسای وایلێكردووه رێنمایی هاووڵاتیان بكات بۆ خۆپارێزی.
تائێستا له‌چۆمان و ده‌ڤه‌ره‌كه به گشتی (95) حاله‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراون، به‌شی زۆریان نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌یان پێوه دیاره و ژماره‌یه‌كیشیان دۆخیان باش نیه، له‌وانه 27 كه‌سیان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، (75)كه‌س له‌سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان و (19) توشبووی دیكه له حاجی ئۆمه‌ران و یه‌ك كه‌سیش له‌سمیلان تۆماركراون.
H.B