تەقە لە لقی چواری پارتی لە سلێمانی کرا

چەند گوللەیەک بەر باڵەخانەی لقی چوار کەوتووە

K24- سلێمانی:

کامەران غەرەیب، کارگێری لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ کوردستان24ی راگه‌یاند، كاتژێر 11:45 خولەک، لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی کراوە و هێزە ئەمنییەکانیش کاردانەوەیان نەبووە.

راشیگەیاند، زیانی ماددی بەر بارەگاکە کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە تەنیشت پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل تەقەکان کراوە و پاسەوانی بارەگاکەش وەڵامیان هەبووە.

جاری یەکەم نییە تەقە لە لق و ناوچەکانی پارتی لە سنووری  سلێمانی دەکرێت، لە بەرامبەریشدا، پارتی سەلامەتی بارەگا و ئەندامەکانی دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان.