عەتوان عەتوانی: پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: مووچەی تەواوی فەرمانبەران لە سەرتاسەری عێراق زامن کراوە، دەشڵێت: پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بەردەوامە.

شەممە 11ـی کانوونی دووەمی 2024، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دایە هەموو لایەک مووچەی تەواوی فەرمانبەران لە سەرتاسەری عێراق زامن کراوە، گوتیشی: بارودۆخی ئابووری زۆر باشە و  هیچ نیگەرانییەک نییە، دەنگۆکان ڕاست نین چونکە دۆخی داراییمان زۆر باشە، نرخی نەوت لەوە زیاترە کە پێشبینی کرابوو، جگەلەوەش داهاتی نا نەوتی زیادی کردووە و دەتوانین هەموو پێویستییەکانی بوودجە پڕ بکەینەوە.

سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەڵام چەند خاڵێکی ناکۆک هەیە، ئاماژەی بەوە کرد، لێژنەیەکیان بۆ پێداچوونەوە بە جیاوازییەکانی میزانی پێداچوونەوە لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان پێکهێناوە، چونکە جیاوازیی لەنێوان ڕاپۆرتە پێشکەشکراوەکاندا هەیە.

بانگهێشتکردنی تەیف سامی وەزیری دارایی لەلایەن لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە، بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی دووشەممە 13ی ئەم مانگە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبووەنەوەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه ‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024 و 2025، کە ساڵی 2023 دەنگیان لەسەر دراوە.