215 تەرم لە چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە مەکسیک دۆزرانەوە
هێشتا پێنج گۆڕی دیکەش هەڵنەدراونەتەوە
K24 - هەولێر
بەلایەنی کەمەوە 215 تەرم لە 9 گۆڕی بەکۆمەڵ لە مەکسیک دۆزراونەتەوە لەنێوان تەنیا پێنج مانگدا.
رۆژی شەممە (20-6-2020) بەرپرسانی مەکسیک رایانگەیان هەر نۆ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ویلایەتی هالیسکۆ دۆزراونەتەوە لەنێوان مانگی کانوونی دووەم بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ.
جێراردۆ ئۆکتاڤیۆ، داواکاری گشتیی ویلایەتەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ئۆنلایندا رایگەیاند "215 تەرم لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دۆزراونەتەوە، کە بەشێکی زۆریان ناسراونەتەوە و رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە".
زۆربەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەنێو ئەو کێڵگانە بوون، کە چۆڵن و کشتووکاڵیان لێ ناکرێت، یان لەنێو ئەو کێڵگانەی پەرژینیان هەبووە.
داواکاری گشتیی دانی بەوەدانا: هێشتا پێنج گۆڕی دیکەش هەن کە بەهۆی کەمی ستاف هەڵنەدراونەتەوە. کاتێکیش هەڵدەدرێنەوە، بەدڵنیاییەوە ژمارەی تەرمە دۆزراوەکان زیاتر دەبێت.
سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رێگریکردن لە پەتای کۆرۆنا، کەچی تاوانی رێکخراو لە مەکسیک کەمی نەکردووە.