تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لەدەستدا
زیاتر لە 40 كەس لە ژێرچاودێری پزیشكیدان
K24 - گەرمیان
كەسێكی دیكە لە دەڤەری گەرمیان بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، كۆی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە گەرمیان گەیشتە پێنج كەس.
ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، ژنێكی تەمەنی 44 ساڵە و لە نەخۆشخانەی قەڵا لە كەلار خەوێندرابوو".
گوتیشی: "ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان گەیشتە 5 كەس".
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ئێستا زیاتر 40 كەسی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵای كەلار خەوێندراون، كە ئەو نەخۆشخانەیە تایبەت كراوە نە نەخۆشییە گوازراوەكان. بەشێك لە ھاووڵاتیانی سنوورەكەش كە نیشانەی كۆرۆنایان ھەیە و تەندروستیان جێگیرە، لەلایەن تیمە تەندروستییەكان پێیان گوتراوە لە ماڵەوە خۆیان كەرەنتین بكەن.