شەڕ و ئاژاوە لە مینیاپۆلیس بەردەوامە و 9 کەس بە گوللـە بریندار بوون
پۆلیس هێستا کەسی دەستگیر نەکردووە
K24 - هەولێر
نزیکەی 10 کەس بە گوللـە بریندار بوون بەهۆی شەڕی نزیکەی 100 کەس، کە چەندین جۆرە چەکیان بەکارهێناوە، بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی ئەمریکا.
بەدرێژایی شەوی رابردوو و تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ مینیاپۆلیس ئاژاوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک پۆلیسی شارەکە دەڵێ لێکۆڵینەوە لە پێنج رووداوی جیاواز دەکەن بەهۆی برینداربوونی چەند کەسێک بە گوللـە و چەقۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە و کەسیش گیانی لەدەستنەداوە.
یەکەم رووداو کەمێک دوای کاتژمێر 10:00ـی شەو، لە نزیک ئەو شوێنە روویداوە کە بۆ یەکەمجار خۆپیشاندانەکان لە دژی کوژرانی پیاوێکی بێ چەکی رەشپێست، لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێستەوە سەریان هەڵدا. دوو گرووپ لەوێ لێیان بووەتە دەمەقاڵێ و گوللـە تەقێنراوە، لە ئەنجامیشدا پیاوێک بە گوللـە بریندار بووە.
رووداوی دووەم بەپێی میدیاکانی ئەمریکا لە باکووری مینیاپۆلیس روویداوە، کەسێک گوللـەی تەقاندووە و دوو ژنی بریندارکردووە، دواتر کەسێکی دیکەش بە برینداری بەهۆی هەمان رووداو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
تەنیا 10 خوولەک لەدوای رووداوی تەقەکردنەکەی دووەم، دوو پیاوی دیکە بە گوللـە لە باکووری مینیاپۆلیس بریندارکراون، ئەوان کە قسەیان بۆ پۆلیس کردووە باس لەوە دەکەن "لەلایەن کەسێکەوە گوللـەمان لێدرا کە نەمانبینی". پیاوەکان هەردووکیان دۆخی تەندروستییان جیگیرە.
کاتژمێر 11:40 (کاتژمێر 07:40ـی بەیانیی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر) دوو پیاوی دیکە خۆیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، پۆلیس دەڵێ هەردووکیان لەنزیک مۆنیومێنتی جۆرج فلۆید گوللـەیان لێدراوە لە باشووری شارەکە.
دوای نزیکەی دوو کاتژمێر، پۆلیس لە بوونی رووداوێکی دیکە لە باشووری مینیاپۆلیس ئاگادارکراوەتەوە، کە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بینیویانە پیاوێک لەوێ بەچەقۆ بریندارکراوە.
ئەو رووداوانەی تەقەکردن و تووندوتیژییانە لەکاتێکدان لەماوەی پشووی هەفتەدا لە مینیاپۆلیس، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن، کەسێک کوژرا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
زیادبوونی ئەو رووداوانە دوای ئەوە دێن، کە خەڵکی ئەو شارەی ویلایەتی مینیسۆتا لەوەتەی کوژرانی جۆرج فلۆید، بەردەوامن لە خۆپیشاندان و پۆلیس بە گەندەڵ ناودەبەن و داوای هەڵوەشانەوەی دەزگای پۆلیسی شارەکە دەکەن، بەرپرسانی شارەکەش پەیمانی ئەوەیان داوە، هەموو پێکهاتەی پۆلیس بەتەواوەتی بگۆڕن، بەڵام خۆپیشاندانەکان هەر کۆتاییان نەهاتووە و رێژەی تووندوتیژیش لە شارەکە لە هەڵکشانە.
kstp