گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به كاری وه‌رگێڕێكی كوردستان 24 سه‌رسام ده‌بێت
هه‌ڵه‌بجه‌ش به حه‌سه‌كه ده‌به‌ستێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆلۆنێل مایكل كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به وه‌گێڕانی راسته‌وخۆی وه‌رگێڕێكی كوردستان 24 سه‌رسام ده‌بێت و له تویته‌ری خۆیه‌وه به كوردی په‌سنی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ده‌كات.
مایكل كاگینز، كه له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی نیوزڕوومی كوردستان 24 به‌شداری كرد، نه‌ریمان هه‌ورامی، وه‌ك وه‌رگێڕی راسته‌وخۆ، ئه‌ركی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت به هاوكاری مسته‌فا مه‌عاز، به هۆی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ش به‌وپه‌ڕی پیشه‌ییانه‌وه، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان سوپاسی ده‌كات.
كاگینز له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "كاك نه‌ریمان، سوپاس بۆ وه‌رگێڕانه بێ وه‌ستانه‌كه‌ت (هه‌مانكاتیه‌كه‌ت)، ئه‌وانه‌ی كه به كوردی ده‌دوێن جه‌ماوه‌رێكی گرنگن. تۆ هاوكاری هاوپه‌یمانی دژه داعش ده‌كه‌یت بۆ گه‌یشتنمان به بینه‌رانی K24 له هه‌ڵه‌بجه‌وه تا حه‌سه‌كه".
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر له تویته‌كه‌ی به دێرێك به كرمانجی سوپاسی ده‌كات و ده‌ڵێت: "Gelek spas ji bo alikariye te heja - Nariman".
.@narimankareem کاک نەریمان، سوپاس بۆ وەرگێڕانە بێ وەستانەکەت (هەمانکاتیەکەت)، ئەوانەی کە بە کوردی دەدوێن جەماوەرێکی گرنگن. تۆ هاوکاری هاوپەیمانی دژە داعش دەکەیت بۆ گەیشتنمان بە بینەرانی K24 لە هەڵەبجەوە تا حەسەکە. ♥️ @kurdistan24tv
— OIR Spokesman Col. Myles B. Caggins III (@OIRSpox) June 21, 2020
Gelek spas ji bo alîkariya te hêja Nariman pic.twitter.com/zMCxdQcflz