بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دوو هاووڵاتی مردن

 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان شارۆچکەی کۆیە و دوکان، لە نزیک گوندی داوداوە، دوو هاووڵاتی گیانیان سپارد.

دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتووچۆ لەسەر  ڕێگای نێوان  کۆیە و دوکان نزیک گوندی داوداوە، دوو هاوڵاتی گیانیان سپارد."

هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە گوتیشی: "لە ڕووداوەکەدا ئافرەتێک و پیاوێک مردوون و سێ هاوڵاتیش بریندار بوون چارەسەر کراون."