كه‌سێك به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
له‌كاتی فرۆشتن ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 6 كیلۆ و 550 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "دوای وه‌رگرتنی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان له رێكه‌وتی 20/6/2020 له شاری هه‌ولێر، له‌كاتی فرۆشتن توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی "أ،ع،ا" ده‌ستگیر بكرێت، كه بڕیی 6 كیلۆ و 550 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ده‌ست گیرا".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، له‌و بڕه مادده‌یه "3 كیلۆ گرام مادده‌ی هه‌شبه‌ر له جۆری حه‌شیش و بڕی كیلۆیێك و 800 گرامیش له جۆری تلیاك و بڕی كیلۆیێك و 750 گرام له جۆری شیشه بووه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاشكراشی كرد، "به‌گوێره‌ی یاسای 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه".
H.B
