به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی چه‌ندین شوێن له سلێمانی داده‌خرێن
خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، 14 شوێن له سه‌نته‌ری پارێزگا داده‌خه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی:
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمامیه‌ت 14 شوێن داده‌خات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌رپێچی كردن له بڕیار و رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت 14 شوێنی كاركردن داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
گوتیشی: شوێنه داخراوه‌كان له كافتریا، گازینۆ، چێشتخانه، چایخانه، سارده‌مه‌نی، شیرینه‌مه‌نی، نانه‌وانخانه و هۆڵه‌كانی وه‌رزش پێكهاتون.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك رێكاری خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌كه‌وتن و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان له سلێمانی بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی داوه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه به لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ دابخرێن و خاوه‌نه‌كانیشان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوا له خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌كات، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، به‌كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان سه‌رپێچی له بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان له سلێمانی نه‌كه‌ن، تا لیژنه‌كان ناچار نه‌بن شوێنه‌كانیان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وش كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی
H.B