ھەڵمەتی چاندنی ملیۆنێك بەڕوو لە ھەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەھۆی شەڕ و جەنگەكان زیانێكی زۆر بە دارستانەكانی كوردستان گەیشتووە
K24 - سۆران
سوتان و له‌ناوچوونی هه‌زاران دار به‌ڕوو و زیان گه‌یشتن به ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆست، بۆته سەرچاوەی بیرۆكه بۆ هاووڵاتییه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه، له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه. ساڵی 2017 بیرۆكه‌ی شۆڕشی به‌ڕووی راگه‌یاند و ده‌ستیكرد به چاندنی به‌ڕوو، ئێستا شۆڕشه‌كه‌ی ئه‌و نه‌ك ته‌نها سنووری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ڵكو باشووری كوردستانیشی تێپه‌ڕاندووه‌و گه‌یشتووەته به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
ئەو ئاگرە نەخوازراوانەی بەهۆی جەنگ و رووداوەکان دەکەونەوە، زیانی زۆری بە دارستان و پاوانەکانی کوردستان گەیاندووە، لە دەڤەری برادۆست نزیکەی 30 ساڵ دەبێت بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران و رووبەڕوو بوونەوەکانی پەکەکە زۆرترین زیان بەر دارستانەکانی کەوتووە، بڕین و به‌كارھێنانی له بری سووته‌مه‌نیش زیانی زۆری له دارستان داوه، ئەمە وای كرد ئه‌م ھاووڵاتییەكی ئەو ناوچەیە شۆڕشێك بۆ بەرگریكردن لە ژینگە هه‌ڵگیرسێنێت.
عومەر عه‌بدوڵڵا، رووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی وایلێكرد بیر لە ژیاندنەوەی دارستان بکاتەوە و پەرە بە بیرۆکەیەکی بدا لەژێر ناونیشانی "شۆڕشی بەڕوو".
ئامانجی شۆڕشه‌كه‌ی عومه‌ر، پاراستنی سه‌وزایی چیا‌و دارستان بوو، ئه‌م كاره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووه، بۆ خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌ی، دروشمی شۆڕشه‌كه‌شی له شوێنی هه‌ر داربه‌ڕووێكی سوتاو چاندنی چه‌ندین نه‌مامی دیكه‌یه.
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا، له ساڵی 2017 شۆڕشی به‌ڕووی هه‌ڵگیرساندووه، پانتایی ئه‌و شۆڕشه ژینگه‌یه نه‌ك ته‌نها ده‌ڤه‌ری برادۆست، به‌ڵكو باشووری كوردستانیشی تێپه‌ڕاندووه‌و گه‌یشتۆته به‌شه‌كانی دیكه‌ی نیشتیمانیش، ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م شۆڕشه له ماوه‌ی سێ ساڵی ته‌مه‌نیدا چاندنی زیاتر له 14 هه‌زار دار به‌ڕوو بووه.