قەتەر: ڕەشنووسی ئاگربەستمان ڕادەستی ئیسرائیل و حەماس کردووە
سێشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2025، ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ ئاگربەستی غەززە ئێمە زەحمەتی زۆرمان چەشت، هەر بۆ ئەو بابەتە ڕەشنووسی ئاگربەستمان ڕادەستی ئیسرائیل و حەماس کردووە، بەلام تاکوو ئیستە ڕوونمان نەکردووەتەوە کە ئاگر بەستەکە بۆ ماوەی چەند بەردەوام دەبێت.
گوتیشی: "وەک دەبینن ئەوەی ئێستە گفتوگۆیە و ئیسرائیل و حەماس لەسەر هێڵن ڕەشنووسەکەشمان داوە بە هەردوولایان و گەشبینین بە گەیشتن بە ئاگربەست."
شەوی ڕابردوو چەند زانیارییەک لەبارەی ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئاشکرا کران.
ئەوەش دوای دانوستانەکانی نێوان فەرماندەکانی هەواڵگریی ئیسرائیل و نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکوەزیرانی قەتەر کە وەک پێشکەوتنێک لە دەوحە هاتنە پێشەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە "سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەگەڵ نوێنەرانی بزووتنەوەی حەماس لەبارەی ئەو پرسە کۆ بووەوە، هاوکات نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ شاندی ئیسرائیل بۆ هاندانی ئەو دوو لایەنە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، کۆ بووەوە.
دوێنێ یەکشەممە، جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە، گفتوگۆیان کرد.