یه‌كه‌م رۆژی هاوین به باران ده‌ستیپێكرد و زۆرترین بری بارانیش له‌م ناوچه‌یه باریوه
پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، كه به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان ورده ورده پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
یه‌كه‌م رۆژی هاوینی 2020، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، به باران ده‌ستیپێكرد و پله‌كانی گه‌رما نزمبوون، به گوێره‌ی داتاكانی كه‌شناسیش، زۆرترین بڕی باران بارین له قه‌زای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، 9.2 ملم بووه.
دهۆک 0.1 ملم
زاخۆ 0.3 ملم
ئامێدى 5.8 ملم
بامەڕنى 3.4 ملم
کانى ماسى 3.2 ملم
مانگێش 0.6 ملم
سۆران 9.2 ملم
رواندز 1.8 ملم
چۆمان 5.4 ملم
قەڵا دزە 3.4 ملم
دوکان 4.8 ملم
هەڵشۆ 1.8 ملم