پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات
بە چەقۆ لە هاووڵاتییەکی داوە
K24- ههولێر:
پۆلیسی هەولێر کەسێک دەستگیر دەکات کە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کەسێک.
بەگوێرەی راگەیەندرواێکی پۆلیس، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە كە لە گەڕەكی شارەوانی شەڕێك ڕووی داوە و كەسێك بە ناوی (ر.د.ف) بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كەسێكی تر، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، چەقۆوەشێنەكە رووبەڕووی پۆلیس بووەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس دەمودەست قۆڵبەستیان كرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردەوە و تۆمەتباری ناوبراویش بەپێی ماددەكانی 229 و 413 لە یاسای سزادان، بەند كراوە و دراوەتە دادگا.