ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی رامۆس ئاشكرا ده‌بێت؟
زێدان: له دوای یارییه‌كه‌ش رامۆسم بینی ئازاری زۆر بوو
میدیاكانی ئیسپانیا بۆچوونی جیاواز له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی سێرخیۆ رامۆس ده‌خه‌نه‌ڕوو، زینه‌دین زێدانیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رامۆس ئازاری زۆری له ئه‌ژنۆی دا هه‌بووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌كات.
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی كرد له دژی ریال سوسیداد و یه‌كه‌مین گۆڵی یارییه‌كه‌ی كرد و بووه یه‌كه‌مین به‌رگریكار له مێژووی ئیسپانیا كه بتوانێت له لالیگا 67 گۆڵ بكات، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو، كاتێك له خوله‌كی 51 به ناچاری به‌هۆی ئازار له ئه‌ژنۆی یاریگه‌ی جێهێشت و ئیدیر میلیتاو هاته شوێنه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێكانه‌كه‌ی رامۆس ئه‌گه‌ر قورسیش نه‌بێت ناتوانێت له ماوه‌ی 3 رۆژ چاكبێته‌وه و به‌رێژه‌ی 100% بۆ یاری داهاتوو ئاماده بێت.
له به‌رامبه‌ردا زینه‌دین راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: هه‌ستم كرد رامۆس ئازارێكی زۆر له ئه‌ژنۆیه‌كانی دا هه‌یه، له دوای یارییه‌كه‌ش كاریگه‌ری ئازاره‌كه‌ی پێوه دیار بوو، به‌ڵام جارێ تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان هیچ شتێك روون نییه.
زیزۆ گوتیشی: رامۆس خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزه و باشترین به‌رگریكاری جیهانه و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی كادێنا كۆپێ ئیسپانیا دڵی هه‌وادارانی یانه مه‌دریدییه‌كه خۆش ده‌كات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێكانه‌كه‌ی رامۆس ته‌نیا به‌ریه‌ككه‌وتنێك بووه ده‌توانێت به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی یاری داهاتوو بكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 65 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 31 میوانداریی ریال مایۆركا ده‌كات.
.jpg)