سیسی و بایدن لەسەر ئاگربەستی غەززە پەیوەندیی بەیەکەوە دەکەن

سەرۆکانی میسر و ئەمەریکا داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەکەن نەرمی بنوێنن لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن.
سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد ئەلشناوی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری میسر ڕایگەیاند:عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، داوایان کرد ئیسرائیل و حەماس لە دانووستانەکاندا نەرمی بنوێنن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە کە قەتەر نێوەندگیریان بۆ دەکات.
محەممەد ئەلشناوی ڕایگەیاند، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەردوو سەرۆکی میسر و ئەمەریکا پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتەکانی دانوستانەکان کرد و جەختیان لەسەر گرنگی پابەندبوونی لایەنە ناکۆکەکان کردەوە بۆ "زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و نیشاندانی نەرمی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن."