سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد تا منداڵی ببێت كه‌چی گیانی خۆی له‌سه‌ر دانا
خانمه پاڵه‌وانه‌كه‌ی ئه‌ورووپا خۆی مرد و كۆرپه‌كه‌شی به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له دایك بوو
بۆبانا ڤلیچكۆڤیچ خانمه پاڵه‌وانی ئه‌ستێره‌ی ده‌مانچه‌ی هه‌وایی سڕبیا و پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا له كاتی دووگیانبوونی دا كۆچی دوایی كرد.
فیدراسیۆنی تیروكه‌وانی سربیا رایگه‌یاند، بوبانا ڤلیچكۆڤیچ پاڵه‌وانی ده‌مانجه‌ی هه‌وایی 10 مه‌تر له كاتی دووگیانبوونی دا له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م وه‌رزشوانه له ئۆڵمپیكی له‌نده‌ن و ریۆ دی جانیێرۆ به‌شداری ركابه‌رییه‌كانی كردبوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرا پله‌یه‌كی باش له ئۆڵمپیكی تۆكیۆ به‌ده‌ست بێنێت، كه‌چی مه‌رگ هه‌موو خه‌ونه‌كانی پووچه‌ڵ كرده‌وه.
پزیشكه‌كان دوای پشكنین و تێستی ئه‌م یاریزانه رایانگه‌یاندبوو هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه و هه‌ڕه‌شه‌ی مردنی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام دوای سه‌ردانیكردنی بۆ نه‌خۆشخانه له‌وێ هێشتیانه‌وه و ماوه‌ی 30 رۆژ به‌ره‌نگاری مه‌رگ بوویه‌وه، كه‌چی مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا منداڵه‌كه‌ی ببینێت، ڤلیچكۆڤیچ گیانی خۆی له‌سه‌ر كۆڕپهڵه ساواكه‌ی دانا، مه‌لۆتكه‌یه‌ك كه هیچ كێشه‌ی ته‌ندروستی نییه و له‌ژیان به‌رده‌وامه.
ڤلیچكۆڤیچ 3 مێدالیای له ئه‌ورووپا به‌ده‌ستهێناوه و فیدراسیۆنی تیروكه‌وانی سربیا په‌رۆشی خۆی بۆ كۆچی دوایی ئه‌م یاریزانه راگه‌یاند.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
.jpg)