كیكی: ریال مه‌درید یاری قورسی ماوه
كیكی: له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی 4 یاریزانم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره
كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێیوایه ریال مه‌درید یاری قورسی ماوه و ئومێدی به تیپه‌كه‌ی ماوه نازناوی ئه‌م وه‌رزه بباته‌وه، ده‌شڵێت: ئاماده نیم قسه له‌سه‌ر ناوبژیوانی ریال مه‌درید و سوسیداد بكه‌م.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22 جوونی 2020، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بلباو، كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا گوتی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئاستی زۆربه‌ی یاریزانه‌كانم رازیم، ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌بێت له نێو گۆڕه‌پانی تیپی به‌رامبه‌ر زیاتر تۆپ لای خۆمان بهێڵینه‌وه و نابێت چیتر به‌مجۆره ده‌رفه‌تی گۆڵكردن له ده‌ست بده‌ین و پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ گۆڵكردن بڕه‌خسێنین.
كیكی ده‌شڵێت: پێكانه‌كه‌ی دی یۆنگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه ده‌بێت، به‌ڵام من متمانه‌م به‌و یاریزانانه هه‌یه كه هه‌مانه، بۆ یارییه‌كه‌ی بلباو 4 یاریزانمان هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنی كارتی زه‌ردی پێنجه‌میان له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر كارت وه‌ربگرن ئه‌ركمان قورس ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت به ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كه بكه‌ین، دڵنیام ده‌توانین هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتن بخه‌ینه گه‌ڕ، له‌مه‌ودوا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نییه هیچ خاڵێك له‌ده‌ست بده‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، كیكی ڕه‌تی كرده‌وه هیچ شتێك له باره‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید بڵێت، جه‌ختی له‌ه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و ته‌نیا بیر له باشتربوونی تیپه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: گرینگی به هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانان ناده‌م، چونكه كاری من نییه، له تۆپی پێ به‌رده‌وام گومان له بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان هه‌یه و به‌رده‌وام مشتومڕیان له باره‌یه‌وه ده‌كرێت، هه‌ندێكجار بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان دڵخۆشكه‌ره و زۆركاتیش مایه‌ی نیگه‌رانییه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، كیكی هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هێشتا نازناوه‌كه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، پێیوایه ریال مه‌دریدیش یاری زه‌حمه‌تی ماوه، قورسترینیان گه‌شته‌كه‌یه‌تی بۆ یاریگه‌ی سان مامێس بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بلباو.
له گه‌ڕی 31ـی لالیگا، بارسێلۆنا سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئاتڵێتیك بلباو ده‌كات، بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 65 خاڵ و به جیاوازی ئه‌نجامی نێوانیان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له پله‌ی دووه‌م دێت.