فوئاد حوسێن جەخت لە گرنگیی چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی داعش دەکاتەوە
عێراق هۆشداریی لە ئەگەری هەڵاتنی زیندانیانی ژێر دهستی ههسهده دەدات

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەخت لە چارەکردنی دۆخی زیندانەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکاتەوە و هۆشداریی لە ئەگەری هەڵاتنی زیندانیان دەدات.
چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جۆناسن پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بریتانیا کۆبووەوە و تاوتوێ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوایین پەرەسەندنەکانی سووریا و کاریگەریی لەسەر وڵاتانی دراوسێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حوسێن، جەختی لە گرنگیی چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی داعش و چارەکردنی دۆخی زیندانەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هۆشداریشی لە مەترسی هەڵاتنی زیندانیاندا.