سەرۆک وەزیرانی قەتەر: چاودێری ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکەین

سەرۆک وەزیرانی قەتەر
سەرۆک وەزیرانی قەتەر

سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایدەگەیەنێت: ئەمەریکا و قەتەر و میسر چاودێری ئاگربەستی غەززە دەکەن

شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی ڕایگەیاند: نێوەندگیرەکان لە ئەمەریکا و قەتەر و میسر چاودێریی ئاگربەست لە غەززە دەکەن لەڕێگەی ئەو بارەگایەی دەستەکە لە قاهیرە هەیەتی.

سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: تیمێکی هاوبەش کە لە سێ وڵاتە نێوندگیرەکە پێکهاتوون، چاودێریی ڕێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی دەکەن، دەشڵێت: هەموو شتێک ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئامادەیە و ئەمڕۆ لە جێبەجێکردنە.

چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئاگربەستی غەززەی بە فەرمی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، بەر لە گەیشتنیان بە کۆشکی سپی دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە، دەشڵێت: جارێکی دیکە نابێت غەززە ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە. 

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئاگربەستی غەززە سەرەتایەکە بۆ کاری گەورەتر، کار بۆ پتەوکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین.