ئه‌مساڵ هیچ كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ناتوانێت حه‌ج بكات
هۆكاره‌كه‌ی كۆرۆنایه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوددیه بڕیاریاندا، به‌هۆی به‌رده‌وامی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆۆنا، بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌ی زیاره‌تكارانی حه‌ج سنووردار بكه‌ن و ته‌نیا رێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زمامه‌ی جیاوازن و له‌ناو خۆی سعوودیه ده‌ژین.
وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رده‌وامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه له‌كاتی گردبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و گواستنه‌وه‌ی نێوان وڵاتان، هه‌وره‌ها زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بڕیاردرا ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج رێگه به ژماره‌یه‌كی زۆر سنووردار ته‌نیا به‌و كه‌سانه بدرێت كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازن و له‌ناوخۆی سعوودیه ده‌ژین".
له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: "له‌پێناو ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمه‌كانی حه‌ج به شێوازێكی ته‌ندروستییانه و بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكرێن و دووری نێوان زیاره‌تكاران به‌پێی رێنماییه‌كان بێت و سه‌لامه‌تی حاجییان پارێزراو بێت، ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه".
به‌یاننامه‌كه دووپاتیشی كرده‌وه، "حكومه‌تی سعوودیه بۆ هه‌ر ساڵێك خۆشحاڵه به پێشوازیكردن له ملیۆنان حاجی و موعته‌مر، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی له‌پێناو دابینكردنی سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ردانی ماڵی خودا ده‌كه‌ن تا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان".
H.B