لەسەر روداوەكەی ئەمڕۆی سلێمانی 6 تۆمەتبار دەستگیركران

تۆمه‌تباران به‌ بڕیاری دادوه‌ر راگیراون

K24- سلێمانی:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 6 كه‌سی راگه‌یاند، كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود تێوه‌ گلاون و له‌و رووداوه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەڕوداوێكی نێوان دوو لایەندا هاوڵاتییەك بەناوی ( ق ، ج ، ع  لەدایكبووی 1981) كوژرا و لەسەر ئەو رووداوەش 6 تۆمەتبار دەستگیركراون دەستیش بەسەر 3‌ ئۆتۆمبێل و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا گیرا".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس لەبارەی رووداوێكەوە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود - نزیك یاریگای چیا، پۆلیسی سلێمانی گەیشتە شوێنی رووداوەكە و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكرد و توانرا 6 كەس دەستگیربكرێن و دەستیش بەسەر 3‌ ئۆتۆمبێلی لە جۆری: توێتا هایلوكس، نیسان پاترۆڵ و تانكه‌رێكی ئاودا بگیرێت".

وه‌ك پۆلیس ئاشكرایكرد، ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ تۆمه‌تباران:

أ ، س ، ف  لەدایكبووی 1997

م ، ج ، ع   لەدایكبووی 1990

س،ج،ع لەدایكبووی 1987

أ ، م ، ع لەدایكبووی 1988

پ،ج ،ع لەدایكبووی 1988

م ، س، ف  لەدایكبووی 1996

بەبڕیاری دادوه‌ر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون.

H.B