فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به مووشه‌ك كرایه ئامانج
مووشه‌كه‌كه له گوندێكی رۆژئاوای به‌غداوه هه‌ڵدرابوو
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا به مووشه‌كێكی جۆری كاتیۆشا كرایه ئامانج.
له‌م باره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، مووشه‌كه‌كه له گوندی دههنهی باكووری ئه‌بوغرێب له رۆژئاوای به‌غداوه هه‌ڵدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی بكات.
ماوه‌ی 2 ساڵه ئه‌مه چه‌ندین جاره ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، ناوچه‌ی سه‌وزی ئه‌و شاره و به تایبه‌تیش ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به مووشه‌ك و هاوه‌ن ده‌كرێنه ئامانج.
H.B