مەشهەدانی: دۆخی عێراق دەخوازێت لەوپەڕی بەرپرسیارێتیدابین

مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستای عێراق وا پێویست دەكات لەوپەری بەرپرسیارێتی نیشتمانی دابین.
پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025، مەحموود مەشهەدانی،سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان كارێكی تازە نییە، دەشڵێت، دواخستنی دانیشتنەكان بەربەست لەبەردەم بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و ئەركی دەستووری و یاسادانان درووست دەكات.
مەحموود مەشهەدانی روونیكردەوە، پەسەندكردنی یاساكان لە پەرلەمانەوە دەبێتە هۆی سەقامگیری عێراق و دابینكردنی پێویستییە ناوخۆییەكان، هۆشداریشیدا لەوەی هاوپەیمانیەتییە سیاسییەكان بەرپرسن لە دواخستنی دانیشتنەكان، دەشڵێت، پێویستە ئەركە نیشتمانییەكان دوور لە بەرژەوەندییە تەسكە حزبی و كەسییەكان جێبەجێ بكرین،بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەییەكان ئەولەویەتی كارەكان بن.