سوودانی بۆ کوردستان24: کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکراوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دلۆڤان عیمادەین، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.
پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لەندەن بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.
لەبارەی ڕێککەوتنەکانی بواری نەوتیش لەگەڵ بەریتانیا، محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند: شاندەکەی لە لەندەن یاوەریم دەکەن، لە ڕێککەوتنەکانی نەوت ئاگەدارن، ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق بەدۆخێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت بەهۆی هەڵوێستی بەرامبەر پرسی فەڵەستین و بەهۆی ئەو هەڵوێستەوە بوونەتە قوربانی.