رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه
فراكسیۆنه‌كان داوای كۆده‌نگی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە، پەرلەمانتارێکی پارتیش ده‌ڵێت: دەیانەوێت بە کۆدەنگی فراکسیۆنەکان دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە، سه‌رۆك فراكسیۆنێكیش كارنامه‌كانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌دیجه عومه‌ر مزوری، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: هیچ كۆسپ و كێشه‌یه‌كی یاسایی له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌یدانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نییه، بەڵام دەیانەوێت بە کۆدەنگی فراکسیۆنەکان دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێبکاتەوە.
هاوكات هیمداد سەباح: سەرۆكی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی، ئەو کارنامانە ئاشکرا دەکات، كه پەرلەمان لەم قۆناغە گفتوگۆیان لەسەر دەکات، بە تایبەت چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و هه‌نگاوه‌كانی چاکسازی لە خاڵە سنووریه‌كان و داهاتەکانی دیکە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لیژنەکان و بەشێك لە پەرلەمانتاران پێشنیازیان کردووە، لە گەڵ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان میوانداری وەزیری تەندروستی بکرێت، بۆ گفتوگۆكردن لە باره‌ی هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە قۆناغی ئێستا‌و داهاتوودا, دواتر پەرلەمان پرسی چاکسازی لە خاڵە سنووریەکان و داهاتەکانی دیکە بێنێتە ناو هوڵی پەرلەمان و لە بارەی رێکەوتنەکانی هەولێر و بەغداش بانگهێشتی شاندی دانوستانکار بکات.
H.B