کازمی جەخت لەسەر ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکاتەوە

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت لەسەر ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکاتەوە.

لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لەسەر ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە.

کازمی رایگەیاند، کار بۆ سەقامگیری سیاسی لە وڵاتەکەی دەکات و بۆ ئەمەش پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی دەبێت.

لەوەتەی دەستبەکاربوونی لە مانگی ئایاری رابردووەوە، مستەفا کازمی هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە پێشینەی کارەکانییەتی.