تەندروستی هەولێر ژمارەی ئەو تووشبووانە ئاشکرا دەکات تەندروستیان ناجێگیرە

زانیاری لەبارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، بە بەروارد بە رابردوو حاڵەتە نوێییەکان زۆر زیادیان کردووە، بە جۆرێک بە تێکڕای گشتی، رۆژانە 20 نەخۆش تۆمار دەکرێن.

راشیگەیاند، ئێستا لە هەموو کاتێک پێویست ترە پابەندی رێنماییەکان ببین.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، 388 نەخۆش لە نەخۆشخانەکانن، 20 نەخۆش نیشانەی تووندیان هەیە و چوار نەخۆشیش تەندروستیان ناجێگیرە.

لەبارەی دابینکردنی بەشەناوخۆی 18ی شوبات گووتی، سبەی کارەکان لەوێ تەواو دەبن و تایبەت دەکرێت بەو نەخۆشانەی کە تەندروستیان جێگیرە.