"هێرش و توڕه‌یی بارسێلۆنا له دژی ریال مه‌درید ده‌ستیپێكرد"
"بارسێلۆنا له یه‌ك كاتدا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید و ناوبژیوانان ده‌بته‌وه"
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید پێشه‌نگی لالیگای گرت، میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا هێرشێكی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر ریال مه‌درید و ناوبژیوانان ده‌ستپێكرد.
رۆژنامه‌ی سپۆرت له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ناوبژیوانانی ئیسپانیا هاوسۆزیان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه و بارسێلۆنا له یه‌ك كاتتدا رووبه‌ڕووی ناوبژیوانان و ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا له پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه ده‌جه‌نگێت و رووبه‌ڕووی ڤاریش ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، مێسی ده‌یه‌وێت ئه‌مشه‌و رێكۆردێكی گه‌وره تۆمار بكات و له رۆژی له دایكبوونی خۆی گۆڵی ژماره 700 بكات.
رۆژنامه‌ی موندۆش ئه‌و لێدوانه‌ی كیكی سێتیێنی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت بۆچی هه‌ندێكجار سه‌یری ڤار ده‌كرێته‌وه و هه‌ندێكجاریش سه‌یر ناكرێت.
رۆژنامه‌كانی مه‌دریدیش باسی توڕه‌یی و گله‌ییه‌كانی بارسێلۆنا كردووه و له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی: شه‌ڕ له دژی ڤار ده‌ستیپێكردووه و مێسی ده‌یه‌وێت ئه‌مشه‌و كه ته‌مه‌نی ده‌بێته 33 ساڵ بیسه‌لمێنێت كه هێشتا گه‌نجه.
