راگەیاندنی یەکێتی راگه‌یه‌ندراوی مەکتەبی سیاسی لادەدات كه پشتیوانی تیمی حكومه‌تی ده‌كرد
لاهوور شێخ جه‌نگی دژی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی قسە دەکات.. كۆنگره‌ش نه‌یتوانی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی كۆتایی پێ بهێنێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه و تێیدا پشتیوانی بۆ تیمی حزبه‌كه‌ی له حكومه‌ت ده‌رده‌بڕی، له میدیای ئه‌و حزبه لادرا و لاهور شێخ جه‌نگیش له دژی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی قسه ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، وێڕای پشتیوانی له تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت هاتبوو: "بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە".
به‌ڵام ئێستا راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ته‌واوی میدیاكانی ئه‌و حزبه لادراوه و له میدیاكانی سه‌ر به لاهوور شێخ جه‌نگیش، لێدوان له دژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
لێدوانه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی، پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه و باس له هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنیان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و ململانێیه كه چاودێرانی سیاسی پێشتر باسیان لێوه‌كردووه، ده‌رده‌كه‌وێت كۆنگره چواره‌می یه‌كێتی نه‌یتوانیوه كێشه و ململانێی ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه كۆتایی پێ بهێنێت.