نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا 200 هەزار سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

پەنابەرانی سووریا
پەنابەرانی سووریا

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە تاکو ئێستا، زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی سووری گەڕاونەتە وڵاتەکەیان.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا زیاتر لە 200 هەزار پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، ئەمەش بەر لە سەردانەکەی فیلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچەکە.

لیستی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران کە گراندی لەسەر پلاتفۆرمی( X )بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرایکردووە، لە نێوان 8ـی کانوونی دووەمی 2024 تا 16ـی کانوونی دووەمی 2025 نزیکەی 195 هەزار و 200 پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

گراندی نووسیویەتی، بەم نزیکانە سەردانی سوریا و وڵاتانی دراوسێ دەکەم، لەکاتێکدا کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران پاڵپشتی خۆی بۆ ئەوانە دەربڕی کە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، لەگەڵ ئەوانەی کە میواندارییان دەکات.

سەدان هەزار پەنابەری سووری لوبنانیان بەجێهێشت بۆ ئەوەی لە شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان خۆیان ڕزگار بکەن، هەروەها گەڕانەوەی سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان تەنانەت پێش هێرشی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی تەحریر شام کە دوای 13 ساڵ لە شەڕ، ڕژێمی ئەسەدیان ڕووخاند.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە ساڵی 2011ەوە، ملیۆنان سووری وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە بۆ دەربازبوون لە شەڕی ناوخۆ و قەیرانی ئابووری و دۆخی ترسناکی مرۆیی.

تورکیا کە سنوورێکی هاوبەشی بە درێژی زیاتر لە 900 کیلۆمەتری لەگەڵ سووریا هەیە، نزیکەی دوو ملیۆن و 900 هەزار پەنابەری سورویا ڕوویان لەو وڵاتە کردووە.