له به‌لجیكا په‌یكه‌رێك بۆ ئه‌حمه‌د رازی دروست ده‌كرێت
په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د رازی له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت
لە بەلجیکا پەیکەرێک بۆ ئەحمەد رازی دروست دەکرێت و لە مۆزەخانەی تۆپی پێی برۆکسل دادەنرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بڕیاریداوە پەیکەرێک بۆ ئەحمەد رازی، ئەستێرەی کۆچکردووی عێراقی دروست بکات و لەناو باڵەخانەی فیدراسیۆنەکە دایبنێت.
رەوان ناهی، نوێنەری عێراق لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان لە برۆکسل رایگەیاندووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بڕیاریداوە پەیکەرێک بۆ ئەحمەد رازی دروست بکات و پەیکەرەکە لە مۆزەخانەی تایبەت بە فیدراسیۆنەکە دابنرێت، کە ئەحمەد رازی لە مۆندیالی ١٩٨٦ تاکە گۆڵی عێراقی لە مۆندیالەکە لە دژی بەلجیکا تۆمارکرد.
پەیکەرەکەی رازی مەترێک بەرز دەبێت و نیو مەتریش پان دەبێت، کە رۆژی یەکشەممە ئەحمەد رازی لە تەمەنی ٥٦ ساڵی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا گیانی لەدەست دا.
ئه‌حمه‌د رازی پێشتر به باشترین یاریزانی 1988ـی ئاسیا ده‌ستنیشان كرا، له كۆی 121 یاری نێوده‌وڵه‌تی 62 گۆڵی كردووه، 9 جاریش بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا به‌ربژێر كراوه.
.jpg)