شارەزایەکی کەشناسی: خۆتان بۆ هاتنی بەفر و باران ئامادە بکەن

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەکاتی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان هەیە.
شەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: به‌هۆی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش و یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی فراوانی ده‌ریای قه‌زوینی ئێران، پێشبینی ده‌كرێت، ڕۆژی دوشه‌ممه، 20ی ئەم مانگە، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و باران به‌ڕێژه‌ی لاواز بۆ مامناوه‌ند ببارێت.
محەممەد کەمال گوتیشی: "هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆله‌كه هه‌وایه‌كی سارد تێكه‌ڵی ئه‌و شه‌پۆله ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما 6 پله نزم ده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی هه‌ندێك به‌فر له (سۆران، شه‌قڵاوه، پێنجوێن، سلێمانی، قه‌ره‌داغ، سه‌نگاو، گرپچنه، پیرمام، بازیان، پیره‌مه‌گروون، هیران، مه‌له‌كان، ڕواندز و مێرگه‌سۆر ) له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ری".
بە گوتەی ئەو کەشناسە، "بڕی به‌فره‌كه له سه‌نته‌ری شاره‌كان زۆر نییه و هه‌ندێک شوێن ناگاته بڕی 1 سانتیمه‌تر. له كه‌ركووك، هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، گه‌رمیان و ڕاپه‌رین ئه‌گه‌ری بارانی زستانی پچڕپچری كه‌م هه‌یه".
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه له به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه ده‌ست پێ ده‌كات و دره‌نگانی شه‌وی دووشەممە، له‌سه‌ر سێشه‌مه كۆتایی پێ دێت.
ڕاشیگەیاند، هه‌ندێک كات خێرای با به ڕێژه‌ی 17 كیلۆمەتر له کاتژمێرێکدا چالاك ده‌بێت. له دوای كۆتایی هاتنی شه‌پۆله‌كه، سه‌رمای سه‌رانسه‌ری چالاكتر كوردستان ده‌گرێته‌وه.