مەزڵووم عەبدی: یەکخستنەوەی گرووپەکان بەبێ دانووستان کێشەیەکی گەورەیە

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) دەڵێت: کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا بۆ ئەوان گرنگ نییە.

شەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایگەیاند: یەکخستنەوەی گرووپەکان بەبێ دانووستان کێشەیەکی گەورەیە، دەشڵێت: پێشنیازمان کردووە لێژنەیەکی سەربازیی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان پێکبهێندرێت.

مەزڵووم عەبدی دەشڵێت: کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گرووپەکان بۆ ئەوان گرنگ نییە، بوونی هێزەکانی ئەمەریکاش لە سووریا گرنگە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات گوتی: ئێران چەک و درۆنی بە ئێمە نەداوە، دەشڵێت: هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەمان ناوێت و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەسەر بنەمای کردار دەبێت نەوەک قسە.