"یاریزانێكی عه‌ره‌ب به‌هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و مێسی ده‌زانن"
ئه‌م 6 ئه‌ستێره‌یه پێیانوایه ئه‌م یاریزانه عه‌ره‌به هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و مێسییه
له راپۆرتێكدا 6 ئه‌ستێره و كه‌سایه‌تی ناوداری وه‌رزشی بۆچوونی خۆیان له باره‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌رده‌بڕن، به‌شێكیان پێینانوایه ئه‌م یاریزانه هاوشێوه‌ی كریستیانۆیه و به‌شێكیان به كۆپی مێسی ده‌زانن.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له كۆی 113 یاری له پرێمه‌رلیگ به درێسی یانه‌كانی چێڵسی و لیڤه‌رپوول 72 گۆڵ و 29 ئاسیستی كردووه، خه‌ڵاتی باشترین و گۆڵكاری پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێناوه، نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول بردووه‌ته‌وه و ئه‌مساڵیش دوای 30 ساڵ دابڕان به ته‌واوه‌تی له بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ نزیك بوونه‌وه.
له راپۆرتێكدا 6 كه‌سایه‌تی ناوداری وه‌رزشی له باره‌ی فیرعه‌ونه میسڕییه‌كه بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
1ـ واین روونی، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له باره‌ی فیرعهنه میسرییه‌كه ده‌ڵێت: محه‌مه‌د سه‌ڵاح هه‌مان ئه‌و كاره‌ی كرد كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌نجامی دا، له ڕووی هێرشبه‌رییه‌وه سه‌ڵاح هاوشێوه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه، هه‌ردووكیشیان هێرشبه‌ری باشن به‌ڵام له‌و یاریزانانه كه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی هێڵی به‌رگری.
2ـ ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌ڵێت: له یارییه‌كه‌ی مونتێری مه‌كسیكی، سه‌ڵاحم بینی جیاوازی دروست ده‌كرد، چه‌ندان ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی ره‌خساند، هه‌ستم كرد سه‌یری یاری مێسی ده‌كه‌م.
3ـ جیمی كاراگه‌ر كاپتنی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: شێوازی یاریكردنی سه‌ڵاح زیاتر له كریستیانۆ نزیكه نه‌ك مێسی، به‌وپێیه‌ی مێسی له قووڵایی ناوه‌راسته‌وه به‌شداریی له دروستكردنی هێرشه‌كان ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ڵاح كه زیاتر له باڵه‌كانه‌وه به‌خێرایی هێرش ده‌بات.
4ـ جۆی كۆڵ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی چێڵسی ده‌ڵێت: كاتێك یه‌كه‌مین لێدانی سه‌ڵاحم بینی كه له‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر واتفۆرد یه‌كه‌مین گۆڵی كرد، یه‌كسه‌ر شێوه‌ی مێسیم هاته‌به‌ر چاو، به‌راستی ئه‌ستێره میسرییه‌كه به‌هره‌مه‌نده.
5ـ ئا‌یان رایت هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ڵاح كوالێتی مێسی نییه، ده‌شڵێت: به‌ڵام كاتێك سه‌یری یاری سه‌ڵاح ده‌كه‌م مێسیم به‌بیردێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی له ڕووی شێوازی یاریكردن و جووڵانه‌وه‌ی هونه‌ری.
6ـ پێته‌ر كراوچ هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌ركه‌وتنی سه‌ڵاح سه‌ركه‌وتنی كریستیانۆم به‌بیردێنێته‌وه، هه‌ردووكیان وه‌كو جه‌نگاوه‌رێك ده‌بینم، له‌ڕووی یاریكردن به‌تایبه‌تی له باڵه‌كان زۆر به‌یه‌كتر ده‌چن.
.jpg)