دۆناڵد ترەمپ: بە ناتانیاهۆم گوت دەبێت شەڕی غەززە بوەستێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس "دەبێت بکرێت."
دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی 'ئێن بی سی' ڕایگەیاند، "داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ کردووە، بەردەوام بێت لەوەی کە دەبێت بیکات، هەروەها دەبێت ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت."
ترەمپ باسی لەوەش کردووە، دەبێت ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، هەروەها پلانی هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا چاوی بە ناتانیاهۆ بکەوێت.
ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چووە بواری جێبەجێکردن، ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر ڕێککەوتی ئاگربەستەکە دا.
لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا کە شەش هەفتە دەخایەنێت، 98 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن، کە لە ژیاندا ماون، کە ئافرەت و منداڵ و پیاوی سەروو پەنجا ساڵن، هەروەها ئیسرائیلی نەخۆش و برینداریش نزیکەی دوو هەزاریان ئازاد دەکات، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل هەزار فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئازاد دەکات.
لە لیستەکەی ئیسرائیل دا 737 زیندانی نێر و مێ و منداڵی تێدایە، کە بەشێکیان ئەندامی گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانن، ئەمە جگە لە هەزار و 167 فەڵەستینی خەڵکی غەززە، کە لە سەرەتای شەڕەوە لە ئیسرائیل دەستگیر کراون.