59 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه
ژماره‌ی چارهسهركراوان گه‌یشته 571 كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، 59 تووشبووی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر، چاكبوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و تووشبووانه، ده‌ركه‌وت پشكنینی سه‌رجه‌میان نه‌رێنی بووه و باری ته‌ندروستیشیان جێگیربوو، بۆیه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، كه كۆی گشتی چارهسهركراوان له شاری هه‌ولێر، گه‌یشته 571 چاره‌سه‌ركراو.
ئ. م