نوێترین زانیاری لەبارەی کرێی خزمەتگوزاری و تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون
هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان به قازانجی هاووڵاتی دەبێت
K24- هەولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.محەمەد شوکری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،له ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كرێی خزمه‌تگوزاری له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه‌م بكه‌نه‌وه كه هه‌مووی له قازانجی هاووڵاتی بێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م باره‌یه‌وه گوتی :“له دواین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار دراوه كه په‌له بكرێت له‌و ئیجرائاتانه و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌توانێت وه‌ری بگرێت وه‌كو ئاو و خاشاك ئه‌وا به‌زووترین كات وه‌رده‌گریته‌وه.“
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتی :“ئێمه رێژه‌یه‌كمان داناوه كه پێویسته سه‌رجه‌م خاوه‌نی پرۆژه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن كه له7/1 ـه‌وه راده‌گه‌ینرێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه بێگومان هه‌مووشیان له قازانجی هاووڵاتیان ده‌بێت.“
لەبارەی پرۆسه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشتهجێبوونیش رایگەیاند، پرۆسه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێشته‌جێبوون ده‌ستی پێكراوه و ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هات كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر درا.
د.محمد شوكری ئاماژەی بەوەشکرد، :“به تێكڕایی هه‌موو 165 هه‌زار یه‌كه‌ی نێشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و به‌شێكی زۆریان ماون كه تاپۆ نه‌كراون، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت.“
ئەوەشی دووپاتکردەوە، وەبەرهێنەری کەمتەرخەم، زەوییەکەی لێوەردەگێرێتەوە.
لەوبارەوە گووتی، 113 پرۆژه هه‌ن كه رێژه‌ی كاركردن تێدا له‌سه‌دا سفره و له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن دووباره ئه‌و پرۆژانه بخرێنه‌وه سه‌ركار.
د. محمد شوكری هه‌روه‌ها روونیکردەوە :“ئه‌م پرۆژانه به‌شێكیان كه‌مته‌رخه‌م وه‌به‌رهێنه‌ره وه به‌شێكیشیان كه‌مته‌رخه‌م لایه‌نه‌كانی حكوومه‌ته كه تاوه‌كو زه‌وی بە ته‌واوی به‌رده‌ستی وه‌به‌رهێنه‌ر نه‌كراوه، ئه‌وانه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌م وه‌به‌رهێنه‌ره و چه‌ندین ساڵه ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان نه‌كردووه بێگومان زه‌وییه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.“