په‌كه‌كه بنكه‌یه‌كی پۆلیسی عێراقیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ كرد
هه‌ڕه‌شه‌یان له پۆلیس كردووه.. ئه‌گه‌ر چۆڵی نه‌كه‌ن سه‌رتان ده‌په‌ڕێنین
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ی راگه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه بنكه‌یه‌كی پۆلیسی عێراقییان له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ كردووه و به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسیش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاری په‌كه‌كه بنكه‌كه‌یان بۆ ئه‌و چه‌كدارانه چۆڵ كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد، " دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له خێزانه ئاواره‌كان بۆ ناحیه‌ی قه‌حتانییه‌ی سه‌ر به قه‌زای شنگال، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی پارێزگای نه‌ینه‌وا بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و ناحیه‌یان به فه‌رمی كرده‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه به چه‌ند كاتژمێرێك، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنكه‌كه و به به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه‌یان راگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت لێره بیت، ده‌توانیت ئه‌مشه‌و وه‌ك میوان بمێنیته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به‌یانی ئێره جێبهێڵی، ئه‌گه‌ریش ناڕازیی، ئه‌وا هه‌ر ئێستا بڕۆ".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: "چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ویان له به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیس و كارمه‌ندانی كردووه، كه ئه‌گه‌ر بنكه‌كه جێنه‌هێڵن، سه‌ریان ده‌په‌ڕێنن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌ژێر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و فشارانه، شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیس ئه‌و بنكه‌یان به یه‌كجاری بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه جێهێشتووه".
H.B