راگەیندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره‌كان هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن ناچارین رێكاری توندتر بگرێنه‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "لە سنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی هەفتەیەك، (577) شوێن لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داخران".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و جێ بەجێ کردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ، لە رێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان بەردەوامە. هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی، ناچارین رێکاری توند بگرینە بەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەك دەکەین، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و هاووڵاتیانی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەستکێش و دەمامك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە".
H.B