سوپای توركیا تۆپبارانی گوندێكی سنووری حه‌سه‌كه‌ی كرد
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی، به تۆپی دوورهاوێژ تۆپبارانی گوندی ته‌ویله‌ی هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری خۆرئاوای ناحیه‌ی "ته‌ل ته‌مر"یان له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) كرد.
ئه‌و گونده نزیكه له رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به "ئێم4" و سه‌ربازگه‌كانی سوپای توركیا له گونده‌كانی "ئه‌ربه‌عین و له‌یلان"ه‌وه تۆپبارانی گونده‌كه‌یان كردووه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی لێیه.
چالاكانی سووریا له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ستیان به تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه كردووه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ن.