کتێبى فەتواکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ناسێندرا

بۆ یەکەم جار لەمێژووی کورد و زانایانی ئاینی، سەرجەم فەتواکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان ناسێندرا.
دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و د.عەبدولڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە یاسا ناس و زانایان و مامۆستایانى ئاینى، لە هۆڵى مەکتەبى تەنفیزى یەکێتی زانایان لە هەولێر، بۆ یەکەم جار لەمێژووی کوردو زانایانی ئاینی، ڕێو ڕەسمێکى تایبەت بە ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبى فەتواکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا کە سەرجەم فەتواکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستانە، سازکرا.
فەتواکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا پێکهاتووە لە دوو بەرگ بە قەبارەی 900 لاپەڕە و سەرجەم فەتواکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای لە ساڵانی 2010 تا 2024ى یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستانى لە خۆ گرتووە و لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر حەسەن شێخ خالید موفتی و دکتۆر حەسەن محەممەد پشدەری و د.عەبدولڵا ئەحمەد شێرکاوەییەوە کۆکراوەتەوە و پێداچوونەوەی بۆ کراوە، دواتر بەچاپ گەیەنراوە.