پوتن: لەبارەی ئۆکرانیا ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ ئەمەریکا

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی کە لە تەلەڤزیۆنە فەرمییەکانی ڕووسیا بڵاویان کردەوە، پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەکات.
دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، ڤلادیمێر پوتن سەرپەرشتی کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتەکەی کرد و لەڕێگەی تەلەڤزیۆنە فەرمییەکانیشەوە گوازرایەوە کە لەگەڵ ئەوەی پیرۆزبایی هاتنە سەر دەسەڵات لە دۆناڵد ترەمپ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی کردەوە کە ئامادەن لەبارەی ئۆکرانیا گفتو گۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بکەن.
هاوکات پوتن خەختی لەوە کردەوە، نایەوێت ئاگربەستێکی کاتی لەگەڵ ئۆکرانیا، بکات، دەشڵێت: ئاشتییەکی هەمیشەیی پەیوەستە بە بەرژەوەندیی هەمووان.