زانیاری لەبارەی ئەو تووشبووەی کۆرۆنا بەهۆی "کەمتەرخەمی" لە کەرکووک گیانی لەدەستدا

ناسنامەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24- کەرکووک:

د. سەباح نامیق، بەڕێوەبەری گشتی لە تەندروستی کەرکووک لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەی قوربانییەکی کۆرۆنا لە کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند، بەداخەوە وێنە ئەو کەسە بڵاوبووەتەوە، ئەو کەسە کارمەندی تەندروستییە و ئێمە بەدواداچوون لە کەمتەرخەمییەکان دەکەین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو کەسە کوردە و کارمەندی تەندروستییە و ناوی (ن.ڕ)ـە و بەهۆی کەمتەرخەمیی لە نەخۆشخانەکە و فەرامۆشکردنی، گیانی لەدەستداوە.
چۆنییەتی مردنەکەی لەدوێنێوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوەی بەوەی هاووڵاتیان دەڵێن، لە پێش چاوی پزیشکان مردووە.
بەهۆی حاڵەتەکەو نەبوونی خزمەتگووزاری پێویست لەنەخۆشخانەکانیش، داوای دەستلەکارکێشانەوەی لە بەڕێوەبەری تەندرووستی کەرکووک بەوەکالەت دەکرێت.

لە کەرکووک، 537 کەس بەهۆی تووشبوونیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانن.

H.J