جۆنز پێشنیازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تایسۆنی قبووڵ كرد
تایسۆنی ته‌مه‌ن 53 ساڵان ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی جۆنزی 32 ساڵان بێته‌وه
جان جۆنز ئه‌ستێره‌ی كێشی قوورسی UFC ئاماده‌یه له یاری بۆكسێندا به‌ره‌نگاری مایك تایسۆن ببێته‌وه، ئه‌ویش له دوو ركابه‌ریدا.
جان جۆنزی ته‌مه‌ن 32 ساڵان، پاڵه‌وانی ئێستا و دوو ده‌وره‌ی ركابه‌رییه‌كانی كێشی قوورسی UFC هیچكات نائومێدی و گله‌یی و گازنده‌ی خۆی سه‌باره‌ت به داهاتی كه‌می وه‌رزشه‌كه‌ی نه‌شاردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام له دره‌وشانه‌وه‌دایه.
مایك تایسۆنی ته‌مه‌ن 53 ساڵان، بۆكسێری گه‌وره و ناوداری پێشووی جیهان كه له رابردوودا زۆر شانازی به‌ده‌ستهێناوه، پێشنیازی ركابه‌ری به جان جۆنز داوه ئه‌ویش بۆ داهاتی زیاتر و جان جۆنزیش له په‌یامێكدا پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌ی تایسۆن كردووه، هه‌ڵبه‌ت به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه.
مایك تایسۆن ده‌ڵێت: گوێ بگرن،UFC له بۆكس خۆشه‌ویستتره، راسته؟ پله‌ی سه‌رووتر، راسته؟ به‌ڵام وه‌رزشوانێكی UFC هیچكات ناتوانێت ده‌وڵه‌مه‌ندتر له بۆكسێرێكی پله یه‌كه‌م بێت، بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 ملیۆن دولار، مه‌كگریگۆر ناچار بوو به‌ره‌نگاری فلۆید میڤێدر ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر جان جۆنزیش بیهه‌وێت داهاتێكی باش هه‌بێت، پێویسته یاری له‌گه‌ڵ من بكات.
جۆنزیش له تویته‌ری خۆیدا وه‌ڵامی تایسۆنی دایه‌وه و نوسیویه‌تی: من پێشنیازه‌كه‌ت قبووڵ ده‌كه‌م مایك تایسۆن، من له‌سه‌ر سه‌كۆی بۆكسێن ركابه‌ری تۆ ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر به‌ڵێنیم پێ بده‌ی دواتر شه‌ڕێكی راسته‌قینه‌م له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی هه‌شت پاڵوودا بكه‌یت، چونكه رێزێكی زۆر بۆ تۆی پاڵه‌وان داده‌نێم، به‌ڵێن ده‌ده‌م كه ئازارت ناده‌م و به لێدانه‌كانم پاڵه‌په‌ستۆت ناخهمهسهر.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی