نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هۆشداری ده‌دات.. باجی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی كۆرۆنا زۆر گران ده‌وه‌ستێت
ترس و زانیارییه چه‌واشه‌كارییه‌كان هیچ له مه‌ترسیی كۆرۆنا كه‌م ناكه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هۆشداری ده‌داته خه‌ڵكی عێراق و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئه‌و خه‌مساردییه‌ی له رێكاره‌كانی كۆرۆنادا ده‌كرێت، باجه‌كه‌ی گه‌لێك گران له‌سه‌رتان ده‌وه‌ستێت".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پلاسخارت گوتی: "له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان، عێراق له چه‌ند مانگی سه‌ره‌تادا توانی خۆڕاگر بێت و به‌رگه‌ی زۆری گرت، به‌ڵام ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی ئێستا هه‌یه، باجه‌كه‌ی زۆر گران ده‌وه‌ستێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا له دۆخێكی هه‌ستیاردا په‌یامێكی ساده‌تان ئاراسته ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌په‌له، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێویسته پابه‌ند بین به رێنماییه‌كانی جه‌نگی دژ به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی تاك، كه ده‌بێت هه‌موومان پابه‌ند بین به خۆپارێزی".
پلاسخارت گوتی: "پێشوازی له كار و ئه‌ركه قورس و چاونه‌ترس و قوربانیدانه‌كه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌یه‌ن، كه هه‌موو تواناكانیان به‌گه‌ڕ خستووه، ته‌نانه‌ت ژیانیشییان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه له پێناو پاراستنمان له په‌تای كۆرۆنا، هه‌روه‌ك پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین، كه ئازیزه‌كانیان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌ده‌ستداوه".
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، "ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ناوخۆیی، هه‌رێمی و نیشتمانی و هه‌روه‌ها دۆست و هاوڕێكانی عێراق به‌رده‌وام هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه، كه به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی ئه‌و په‌تایه باجه‌كه‌ی زۆر گران ده‌وه‌ستێت".
هه‌وره‌ها گوتی: "ئێمه ناتوانین زێده‌ڕۆیی له خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی دۆخه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام ترس و زانیارییه چه‌واشه‌كارییه‌كان هیچ له‌و مه‌ترسییانه كه‌م ناكه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان به چاونه‌ترسی به‌رگه بگرین و زانیارییه راست و دروسته‌كان بخه‌ینه‌ڕوو و ئامۆژگاری و رێنمایی زانستیانه به‌رچاو بكه‌ین و كۆنترۆڵی به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ین".
پلاسخارت باسی ئه‌وه‌شی كرد، "دۆخی كۆرۆنا له عێراق به‌و مه‌رجه تێده‌په‌ڕێت، كه هه‌ر تاكێكی ئه‌و وڵاته به بڕوا و خواستی خۆی پابه‌ند بێت و ته‌نیا زانیاری له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان وه‌ربگرێت و هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بده‌ن".
H.B