هێرزی هێلڤی: نزیکەی 20 هەزار 'چەکداری حەماس'ـمان کوشتووە

سوپاسالاری ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه‌دا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیاریی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و نزیكه‌ی 20 هه‌زار چه‌كداری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان كوشتووه.
سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، هێرزی هێلڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، له گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه مێدیای وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه، ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 15 مانگی شه‌ڕی غه‌ززه‌دا، زیانێكی گه‌وره‌یان ڕووبه‌ڕووی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی كردووه، به شێوه‌یه‌ك چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیار و نزیكه‌ی 20 هه‌زار چه‌كداریی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان كوشتووه.
سێشه‌ممه، 21ـی كانوونی دووه‌می 2025، هێرزی هێلڤی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، دان به شكستدا ده‌نێت كه نه‌یتوانیوه ڕێگری له هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین بكات كه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 كردییه سه‌ر ئیسرائیل.
هێرزی هێلڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سوپای وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه و ئێسته سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئازادكردنی بارمته‌كانه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری ئیسرائیل ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، نه‌یانتوانی ئامانجه‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه به ده‌ست بهێنن، بۆیه له 6ـی ئاداری ئه‌م ساڵدا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات.
هێلڤی گوتووشیه‌تی، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، هه‌وڵی ته‌واوكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌دان پارێزكاری له میكانیزمی سوپا ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان.
كۆتایی ساڵی ڕابردوو چه‌ند ڕاپۆرتێك ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، هێلڤی دوای ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.