جامی جیهانی ئه‌سپسواری تا 2021 دواخرا
له كۆی 34 وڵات، 33 وڵات داوای دواخرانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی كردبوو
ركابه‌رییه‌كانی جامی جیهانی ئه‌سپسواری به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ساڵی 2021 راگیرا.
بڕیار بوو ئه‌مساڵ ركابه‌رییه‌كانی جیهانی ئه‌سپسواری به‌ڕێوه‌بچن، كه‌چی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشی له‌م ركابه‌رییه‌ش گرت و فیدراسیۆنی جیهانی ئه‌سپسواری بڕیاری دا ركابه‌رییه‌كه له ناوه‌راستی ساڵی 2021 بكرێت.
بڕیاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی ئه‌سپسواری جیهان به‌هۆی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا دراوه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره یه‌كلایی بكرێته‌وه، فیدراسیۆنی جیهانی ئه‌سپسواری پرسی به 51 فیدراسیۆنی وڵاتان كردبوو.
له كۆی 34 وڵات كه وڵامی فیدراسیۆنی جیهانی ئه‌سپسواری داوه‌ته‌وه 33 وڵات هاوڕابوون له‌سه‌ر دواخرانی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
ركابه‌رییه‌كانی جامی جیهانی ئه‌سپسواری ساڵی داهاتوو بڕیاره له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت.
