به‌وێنه.. لێكچوونی نێوان گاشه‌به‌ردێك و روخساری دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران
ته‌نانه‌ت به‌رپرسیارانی ناوچه‌كه‌ش تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه
K24- هه‌ولێر:
گاشه‌به‌ردێكی به‌رز له شارۆچكه‌ی سێلیفكی سه‌ر به ویلایه‌تی مێرسینی باشووری توركیا سه‌رنجی گه‌شتیارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه و وێنه‌ی خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌و گاشه‌به‌رده ده‌گرن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وا بڵاوبووه‌وه، كه سروشتی گاشه‌به‌رده‌كه نیگاكانی روخساری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای هه‌ڵگرتووه.
به‌گویره‌ی رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی، له‌گه‌ڵ تێبینی كردنی لێكچوونێكی زۆر له نێوان گاشه‌به‌رده‌كه و سه‌رۆی دۆناڵد تره‌مپ، هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری مێرسین و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر به لێشاو روو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرن.
ته‌نانه‌ت مسته‌فا كایا، سه‌رۆك شاره‌وانی ناوچه‌ی بوك دایرمانیش ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێت: گاشه‌به‌رده‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت چۆن بڵێی په‌یكه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه.
.jpg)
گوتیشی: پێشتریش ئه‌م گاشه‌به‌رده له‌و ناوچه‌یه هه‌ر هه‌بوو و هه‌میشه بینراوه، به‌ڵام تا دۆناڵد تره‌مپ نه‌بوو به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تێبینی ئه‌و لێكچوونه نه‌كرا.
هاووڵاتییه‌كیش له‌باره‌ی ئه‌و لێكچوونه به ته‌نزه‌وه په‌ندێكی میللی باس ده‌كات كه ده‌ڵێت: "هه‌ر خوڵقاوێك 40 لێكچووی دیكه‌ی هه‌یه".
